نەتەوە یەكگرتووەكان: خاوێنكردنەوەی غەززە 14 ساڵی دەوێت

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەكگرتووەكان: خاوێنكردنەوەی غەززە 14 ساڵی دەوێت

دیمەنێكی غەززە- AFP

ئاڤا نیوز 


نەتەوە یەكگرتووەكان، قەبارەی ئەو  داروپەردووەی لە كەرتی غەززە كۆبووەتەوە و دەبێت لاببرێت بە 37 ملیۆن تەن خەمڵاندووە، بۆ خاوێنكردنەوەشی 14 ساڵی پێویستە.


هۆكارە زانراوەكان: بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ غەززە 65٪ی باڵەخانەكانی ئەو شارە ڕووخاون، ئەمەش بووەتە هۆی كۆبوونەوەی بڕێكی زۆری لە پاشماوەی باڵەخانە ڕووخاوەكان.


ژمارەكان وادەڵێن:
- كۆكردنەوە و خاوێنكردنەوەی كەرتی غەززە لانی كەم 100 بارهەڵگر و  14 ساڵی پێویستە.
-لەهەر مەترێك چوارگۆشە، 300كیلۆگرام دارووپەردووی كۆكراوە هەیە.
- بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەكای ئیسرائیل، 34هەزار و 356 كەس گیانیان لەدەستداوە.
-لە بەرامبەردا، هەزار و 170 كەس لە ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.


مەترسییە پێشبینیكراوەكان: ڕێژەی 10٪ی مووشەكەكانی ئیسرائیل لە غەززە نەتەقیونەتەوە، ئەمەش مەترسییەكی جددی بۆ دانیشتووانی غەززە دروست دەكات.


وێنە گەورەكە: لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە دەستیپێكردووە، تائێستا زیاتر لە 34 هەزار كەس كوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: