ئەو منداڵە فەلەستینییەی لە سکی دایکی دەرهێنرا گیانی لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 نیسان

وێنەی منداڵەكە- BBC
ئاڤا نیوز
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامن، بەشێکی قوربانییەکان ژنان و منداڵانن، یەکێک لەو منداڵانە کە دایکی گیانی لەدەستدا بە زیندوویی دەرهێنرا، بەڵام ئەویش گیانی لەدەستدا.
چیرۆکی سەرەکی: لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ باشووری غەززە خێزانێک دەبنە قوربانی. کۆرپەیەکی حەوت مانگ و نیوی کچ لە سکی دایکی کە لە سەرەمەرگدا بوو دەردهێنرێت و بە زیندوویی دەمێنێتەوە. تیمە تەندرووستییەکانی ڕەفەح لە ڕێگەی پەمپی دەستییەوە هەوا دەکەنە ناو سییەکانیەوە و ژیانی ڕزگار دەکەن.
زانیاریی زیاتر: سابرین سەکانی ناوی ئەو منداڵە کچەبوو، کە لە کاتی لەدایکبوونیدا کێشی تەنیا 1.4 کیلۆ بووە، بەڵام لەبەر کێشە تەندرووستییەکانی دوای چەند ڕۆژێک گیانی لەدەست دا. لە تەنیشت گۆڕی دایک و باوک و خوشکە سێ ساڵانەکەی نێژرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوو هێرشی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح 16 منداڵ کوژراون، کە لە کاتی هێرشەکاندا هەموویان لە ناو ماڵەکانی خۆیاندا بوون.
باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لەنێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە بەردەوامە، تائێستا نزیکەی 35 هەزار کەس لە غەززە کوژراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: کەمتر لە هەزار سەرباز لە سووریا دەهێڵینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوڵتانی عومان سەردانی ڕووسیا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ئامادە نییە پلانی هێرشکردنە سەر ئێران هەڵبوەشێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 25٪ هاووڵاتیانی تورکیا لە منداڵ پێکهاتوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
توركیا 32 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەکات