ئەمریکا و بەریتانیا سزای نوێ بەسەر بەرنامە درۆنییەکەی ئێراندا دەسەپێنن

شەیری بکە لە:
ئەمریکا و بەریتانیا سزای نوێ بەسەر بەرنامە درۆنییەکەی ئێراندا دەسەپێنن

ساتی هەڵدانی درۆنێکی ئێرانی. وێنە: nytimes

ئاڤا نیوز

 

سزای نوێ بەسەر بەرنامە درۆنییەکەی ئێراندا سەپێنراوە و زیاتر لە 12 دامەزراوە، کەس و کەشتی دەگرێتەوە کە ڕۆڵیان لە ئاسانکاریی دابینکردن و گەیاندنی پاڵپشتیی دارایی بۆ ئەو مەبەستە هەبووە.

 

لێدوانی فەرمی: برایان نێڵسۆن، یاریدەدەری کاروباری تیرۆریزم و هەوالگریی دارایی لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند "وەزارەتی بەرگریی ئێران لەڕێگەی پاڵپشتیکردن لە ڕووسیا لە دژی ئۆکراینا، ئەنجامدانی هێرشی بێوێنە بۆ سەر ئیسرائیل، بڵاوکردنەوەی درۆن و گەیاندنی ئامێری ترسناکی سەربازیی دیکە بە گرووپە تیرۆریستییە پڕۆکسییەکان، درێژە بە ناسەقامگیرکردن ناوچەکە و جیهان دەدات".

 

بۆچی گرنگە؟ ئەمریکا دەیەوێت لەڕێگەی ئەم سزایانەوە کاریگەرییەکانی بەکاربردنی درۆنی ئێرانی لە شەڕی ئۆکراینا لەلایەن ڕووسیاوە کەم بکاتەوە.

شەیری بکە لە: