ئەردۆغان: بازرگانی لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل کۆتایی هات

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان: بازرگانی لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل کۆتایی هات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: فرانس24

ئاڤا نیوز

 

بە فەرمی تورکیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل کۆتایی پێ هێنا و بڕیاری سنووردارکردنی هەناردەی بۆ ئەو وڵاتە جێبەجێ کرد.

 

لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی: "ئیدی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل ناکەین، ئەو کارە کۆتایی هات".

 

هۆکارە زانراوەکان: ئەو بڕیارەی تورکیا لە کاردانەوەی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر غەززە.

 

ئەمەش بزانە: پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا لە دوای حەوتی ئۆکتۆبەر و دەستپێکی شەڕ، ئاڵۆزی تێکەوتووە.

 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی بازرگانیی تورکیا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە بڕیاری سنووردارکردنی هەناردەی 54 بەرهەمی بازرگانی لە تورکیاوە بۆ ئیسرائیل جێبەجێ کردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ