ڕاپەرێکی ئێرانی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت

شەیری بکە لە:
ڕاپەرێکی ئێرانی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت

توماج ساڵحی، ڕاپەری ئێرانی

ئاڤا نیوز

 

توماج ساڵحی، ڕاپەری ئێرانی لەلایەن دادگەی باڵاوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا و پارێزەرەکەی بە خراپترین سزا ناوی برد.

 

چیرۆکی سەرەکی: توماج ساڵحی، ڕاپەری ئێرانی کە تۆمەتبار بوو بە ڕێکخستنی ئەو ناڕەزایەتییانەی لە مانگی ئەیلوولی 2022 لە ئێران بۆ پاڵپستی لە ژینا ئەمینی دەستیپێکرد و نزیکەی چوار مانگ بەردەوام بوو، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

 

ئەمەش بزانە: هەرچەندە دواتر سزاکەی بۆ زیندانی گۆڕدرا، بەڵام جارێکی دیکە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرایەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری ساڵحی گوتی: "دادگەی باڵا بە تۆمەتی دروستکردنی فەسادی لەسەر زەوی، سزای لەسێدارەدانی بەسەر توماچ ساڵحی سەپاند، کە خراپترین سزایە".

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دادگە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو کەیسە نەداوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ