پیاوێک هێرشی کردە سەر چەند ژنێکی باڵاپۆش

شەیری بکە لە:
پیاوێک هێرشی کردە سەر چەند ژنێکی باڵاپۆش

وێنەی ئەو پیاوەی هێرشی كردووەتە سەر ژنەكان- میدیای بەریتانیا

ئاڤا نیوز


لە بەریتانیا پیاوێکی 55 ساڵ هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵێک ژن کە حیجاب و باڵاپۆش بوون و جنێویان پێ دەدات، بەو هۆیەوە پۆلیس دەستگیری دەکات.


چیرۆکی سەرەکی: لە شاری ڕۆمفۆردی بەریتانیا، ژمارەیەک ژن کە  بەباڵاپۆشی لەسەر شەقامێک پیاسە دەکەن، هاووڵاتییەکی بەریتانی هێرشیان دەکاتە سەر و جنێویان پێ دەدات، دواتر پۆلیس بە تۆمەتی سووکایەتی دەستگیری دەکات.


لێدوانی فەرمی: پۆلیسی شاری ڕۆمفۆرد ڕایگەیاند: بە تۆمەتی ڕێگریکردن لە ئازادیی هاووڵاتیان، ئەو کەسە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی موسڵمانانی بەریتانیا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیوویەتی: تاوانەکانی ڕق و کینە دژی موسڵمانان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە، بەپێی ئامارێکی فەرمی نزیکەی چوار ملیۆن موسڵمان لە بەریتانیا دەژین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ