حەماس لە دەوحە دەمێنێتەوە

شەیری بکە لە:
حەماس لە دەوحە دەمێنێتەوە

ماجید ئەنساری، وەزیری دەرەوەی قەتەر

ئاڤا نیوز 


حكومەتی قەتەر ڕێگە دەدات نووسینگەی بزووتنەوەی حەماس لە وڵاتەكەی بمێنێتەوە، تا ئەو کاتەی بوونی "بەسوود و ئەرێنی" بێت بۆ نێوەندگیری لە غەززە.


وێنە گەورەکە: هێشتا نێوەندگیرییەكان بۆ ئاگربەست لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامن، كە لەحەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە لە شەڕێكی قورسدان.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماجید ئەنساری، وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند: بزووتنەوەی حەماس لە دەوحە دەمێنێتەوە.


هۆکارە زانراوەکان: قەتەر کە ڕۆڵی نێوەندگیری دەبینێت لە "ئاگربەستی غەززە"، دەیەوێت حەماس لە نزیک خۆی بهێڵێتەوە تا ڕاگەیاندنی ئاگربەست.


ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: تا ئەوکاتەی حەماس لەو نێوەندگیرییە "ڕۆڵی بەسوود و ئەرێنی هەبێت"، دەتوانێت لە دەوحە بمێنێتەوە. میدیاكان ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: