گۆڕێکی بە کۆمەڵ لەژێر نەخۆشخانەیەکی غەززە دۆزرایەوە

شەیری بکە لە:
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لەژێر نەخۆشخانەیەکی غەززە دۆزرایەوە

دیمەنی پیاوێک کە سەیری گەڕەکە وێرانبووەکەی دەکات. وێنە: politico

ئاڤا نیوز

 

ئاسایشی مەدەنی فەڵەستین گۆڕێکی بە کۆمەڵی لەژێر نەخۆشخانەیەکی غەززە هەڵداوەتەوە، کە دەیان مردووی تێدا نێژرابوون.

 

چیرۆکی سەرەکی: لەژێر نەخۆشخانەی نەسڕ لە غەززە، ئاسایشی مەدەنی گۆڕێکی بە کۆمەڵی هەڵداوەتەوە کە نزیکەی 180 مردوو لەو گۆڕەدا نێژرابوون، لایەنە فەڵەستینییەکان ئیسرائیلیان تۆمەتبار کردووە بە کوشتنی ئەو کەسانە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی مەدەنی فەڵەستین ڕایگەیاند: "لە کۆی ئەو 180 تەرمەی دۆزراونەتەوە، 18 تەرمیان منداڵن و کردەوەکەیان بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناو برد".

 

زانیاریی زیاتر: دوو هەفتە لەمەوبەر هێزەکانی سوپای ئیسرائیل کۆنترۆڵی نەخۆشخانەکەیان کرد بوو، دواتر هێزەکان لە نەخۆشخانەیەدا کشانەوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری چۆڵکردنەکەیان ڕوون نەکردووەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ