سەرچاوەیەکی ئەمریکی: ئەمشەو ئێران بە 100 درۆن هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 نیسان

دیمەنی هەڵدانی مووشەكێكی ئێران- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئێران 100 مووشەکی ئامادەکردووە، بۆ تۆڵەکردنەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل كە لە دیمەشق كردییە سەر باڵیۆزخانەی ئێران و چەند فەرماندە و دیپلۆماتكارێكی كوشت.
وێنە گەورەکە: دوو بەرپرسی ئەمریکی بۆ کەناڵی "سی بی ئێس نیوز" یان ئاشكراكردووە، چاوەڕوان دەکرێت شەوی هەینی ئێران هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئیسرائیل بکات، زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دەیان مووشەک ئامادەکراون بۆ ئەوەی پێگە سەربازییەکانی ناوخۆی ئیسرائیل بکەنە ئامانج.
لە لایەکی دیکەوە: میدیاکانی نزیک لە حیزبووڵڵای لوبنان دەڵێن: ئەمشەو وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەدەینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری بە ئەمریکییەکانی نیشتەجێی ئیسرائیل دا، گەشت بۆ دەرەوەی شارە گەورەکان نەکەن، تائێستاش فەڕەنسا و ڕووسیا هاووڵاتییانیان ئاگادار كردووەتەوە گەشت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەكەن.
بۆ چوونی لایەنی بەرامبەر: دوێنی پێنجشەممە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەکاتی سەردانی هێزەکانی لە بنکەیەکی ئاسمانی ئیسرائیل، گوتی "هەرکەسێک زیانمان پێبگەیەنێت، زیانی پێدەگەیێنینەوە"، "ئێمە ئامادەین چ لە ڕووی بەرگری و چ لە ڕووی هێرشبردنەوە."
باكگراوند: دوو شەممەی ڕابردوو ئیسرائیل باڵیۆزخانەی ئێرانی لە دیمەشق بۆردوومانکرد، حەوت بەرپرس و ڕاوێژکاری ئێرانی کوشت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: چاومان لە خاک و سەرچاوەی کەس نییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: دانوستانی ڕاستەقینە و دادپەروەرانەمان لە ئەمریکا دەوێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەفغانستان بە بەرچاوی خەڵکەوە سێ کەس لەسێدارە دەدات