ئەرشەد ساڵحی: سوودانی بەڵێنی پێداوین پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە نۆرە بێت

شەیری بکە لە:
ئەرشەد ساڵحی: سوودانی بەڵێنی پێداوین پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە نۆرە بێت

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

دوای چەند کۆبوونەوەیەکی سوودانی و لایەنە براوەکانی کەرکووک، هێشتا پۆستی پارێزگار لەنێوان کورد، عەرەب و تورکمان یەکلانەکراوەتەوە و ڕەنگە سیستەمی نۆرە پەیڕەو بکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "ناتوانرێت چاوپۆشی لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بکرێت بەو پێیەی نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان دەکات؛ سوودانی بەڵێنی ئەوەی داوە پۆستەکە تەنیا بۆ كورد و عەرەب نەبێت و لەنێوان پێكهاتەكان بە نۆرە دەبێت". 

 

بۆچوونی بەرامبەر: سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت بەشێوەیەک بێت کە ئێمە و پارتی لەسەری ڕازی بین".

 

بۆچی گرنگە؟ هەرچەندە کورد خاوەنی زۆرترین کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە، بەڵام عەرەب و تورکمان ڕازی نین پۆستی پارێزگار بۆ کورد بێت، بەم هۆیەوەش زیاتر لە سێ مانگە پارێزگار دانەنراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ