نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە دهۆک دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە دهۆک دەکرێتەوە

ژووری چاوەدێری نەخۆشانی شێرپەنجە

ئاڤا نیوز

 

بڕیاڕە لە کۆتایی ئەم مانگە، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک تەواو ببێتە و بکرێتە نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشیی شێرپەنجە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2024ـوە دەستکرا بە  نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە تەرخانکراوە، زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بۆ تەرخانکرا بوو، کارەکانی لە قۆناغی کۆتاییدایە دەکەوێتە خزمەت نەخۆشانی شێرپەنجەوە.

 

لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک، بە ئاڤا میدیای راگەیاند: نەخۆشخانەکە 160 قەروێڵەییە و تایبەتە بە نەخۆشی شێرپەنجە، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بکرێتەوە، ستافی تایبەتمان بۆدابیکردووە، بەڵام لە ئاست پێداویستیمان نییە، داوامان کردووە لە ئەنجوومەنی وەزیران ستافێکمان بۆ دابمەزرێنێت.

 

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک، دەڵێت: پێشتر لە دھۆک لە نەخۆشخانەی 45 قەرەوێڵەیی چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە دەکران، بەڵام وەکو پێویست نەبوو، بە تەواوبوون و کردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە، دەبینە خاوەن نەخۆشخانەیەکی گەورەی چارەسەری شێرپەنجە و ھەنگاوێکی زۆر گرنگیش دەبێت بۆ چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری تایبەت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: داواکراوە 150 کارمەند بە شێوەی گرێبەست بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دابمەزرێنرێت، چاوەڕێ دەکرێت لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر بدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ