نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا
ئاڤا نیوز
نیکۆلاس مادۆرۆ، بۆ جاری سێیەم بە سەرۆکی ڤەنزوێلا هەڵبژێردرا و وڵاتانی خۆرئاواش دەڵێن، مادۆرۆ هیچ شەرعیەتێکی دیموکراسی نییە.
وێنە گەورەکە: نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا جارێکی دیکە وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی خوارد، ئەمەش دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان کە بە شێوەیەکی بەرفراوان تۆمەتبار دەکرێت بە یاریکردن بە ئەنجامەکان.
لێدوانی فەرمی: مادۆرۆ لە یەکەم لێدوانیدا وەک سەرۆکی هەڵبژاردراوی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند: ئەوەی دەتەوێت بیڵێ، ئەوەی پێویستە بیکە، بەڵام ئەم بەرەوپێشچوونە دەستورییە نەتوانرا بووەستێنرێت و سەرکەوتنێکی گەورەی دیموکراسییە لە ڤەنزوێلا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیدانەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی نیکۆلاس مادۆرۆ دەکات و سزای نوێشی بەسەر ڤەنزوێلادا سەپاند و بڕی 25 ملیۆن دۆلاری دیاریکردووە بۆ هەر کەسێک بتوانێت زانیاری لەسەر ئەو تاوانەی سەرۆکی ڤەنزوێلا بدات و پێی دادگایی بکرێت.
هاوکات، کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، نیکۆلاس مادۆرۆ، بەهیچ شێوەیەک شەرعیەتی دیموکراسی نییە و یەکێتیی ئەوروپا پشتگیری ئەو کەسانە دەکات کە بەرگری لە بەها دیموکراسیەکان دەکەن لە ڤەنزوێلا.
باکگراوند: وڵاتان و پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن نیکۆلاس مادۆرۆ بە ساختەکاریکردن لە هەڵبژاردنەکانی 28ی تەممووزی ساڵی ڕابردوو تۆمەتبار دەکەن، ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا و چەند وڵاتێکی ئەمریکای لاتین، ئێدمۆندۆ گۆنزالێز کاندیدی ئۆپۆزسیۆنیان وەک سەرۆکی شەرعی هەڵبژێردراوی ڤەنزوێلا ناساندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی مەدالیای ئازایەتیی بە سەگێک دەبەخشێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی بەغدا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شوان کەلاری: بە کشانەوەی کورد شتێک بەناوی دەوڵەتی عێراق نامێنێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی نیویۆرک: دۆناڵد ترەمپ زیندانی ناکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلەکەی بێڵ کلینتۆن لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
9 کانوونی دووەم
فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی سەربازانی كورد و سۆناری ئۆتۆمبێل و نووسینگەكانی شۆفێری دەكات
7 کانوونی دووەم
فایلی خەڵك؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی زەویی مامۆستایانی زانكۆ و ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆكان
6 کانوونی دووەم
بەشێکی دیکە لە چیرۆکەکانی هەڵاتنی بەسار ئەسەد لە سووریا ئاشکرا دەبن
6 کانوونی دووەم
سووریا ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو دەبێتەوە
5 کانوونی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی نیویۆرک: دۆناڵد ترەمپ زیندانی ناکرێت
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا سەردانی دیمەشق دەکات
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ بەشداربوونی لە ڕێوڕسمی دەستبەکاربوونی ترەمپ هەڵدەوەشێنێتەوە
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بایدن: بەرەوپێشچوونی ڕاستەقینە لە ئاگربەستی غەززە بەدەستهاتووە
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین کۆدەبنەوە