ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕاگوزەریی سووریا سبەی شەممە سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی چەکداریی سووریا، حکومەتی نوێی سووریا پەیامی دڵنیایی دا هەموو وڵاتان کە نابنە مەترسی بۆ سەر هیچ لایەک و نیازی خۆی بۆ دروستکردنی پەیوەندیی لەگەڵ سەرجەم وڵاتان نیشان داوە.
لێدوانی فەرمی: نووسینگەی میدیایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سبەی شەممە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی بەغدا دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرایان کردووە، ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی ئاسایشی سنووری هاوبەش، دووبارە کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی نێوانیان، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانیان، دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوانیان دەکەن.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی مەدالیای ئازایەتیی بە سەگێک دەبەخشێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شوان کەلاری: بە کشانەوەی کورد شتێک بەناوی دەوڵەتی عێراق نامێنێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نیکۆلاس مادۆرۆ جارێکی دیکە بووە سەرۆکی ڤەنزوێلا
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی نیویۆرک: دۆناڵد ترەمپ زیندانی ناکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلەکەی بێڵ کلینتۆن لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
9 کانوونی دووەم
فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی سەربازانی كورد و سۆناری ئۆتۆمبێل و نووسینگەكانی شۆفێری دەكات
7 کانوونی دووەم
فایلی خەڵك؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی زەویی مامۆستایانی زانكۆ و ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆكان
6 کانوونی دووەم
بەشێکی دیکە لە چیرۆکەکانی هەڵاتنی بەسار ئەسەد لە سووریا ئاشکرا دەبن
6 کانوونی دووەم
سووریا ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو دەبێتەوە
5 کانوونی دووەم
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوسۆزی خۆی بۆ کالیفۆرنیا دەردەبرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی عێراق هاوتای هەرێمی کوردستان دەکرێت
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا و عەزم کشانەوەی کورد لە پرۆسەی سیاسی ڕەتدەکەنەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیكەی 47%ـی بەندکراوانی عێراق دووچاری نەخۆشیی دەروونی هاتوون
- عێراق
- 9 کانوونی دووەم
پەرلەمانی عێراق یەکشەممەی داهاتوو کۆدەبێتەوە