کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکرات بەبێ عەبدوڵڵا حاجی مەحموود دەکرێت

شەیری بکە لە:

عەبدوڵڵا حاجی مەحموود و محەممەدی برای

ئاڤا نیوز

 

بە گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی تووندی ئەمنی، کۆنگرەی نائاسایی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەستپێدەکات و سەرۆک بەبێ جێگر هەڵدەبژێردرێت.

 

وێنە گەورەکە: کۆنگرەکە بە بەشداری 700 ئەندام لە هۆڵی ئاشتی لە گوڵەخانە دەکرێت، لە ماوەی ڕۆژێکدا تەواو دەبێت و گۆڕانکاری لە پەیڕەوی نێوخۆی پارتەکەدا دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: د. فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکرات بە ئاڤا نیوزی گوت: "کۆمیسیۆن داواکاری ئێمەی بۆ دوورخستنەوەی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود لە حیزب پەسەند کردووە، ئەو پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و ناتوانێت لە کۆنگرە بەشدار بێت".

 

زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە هەڵەبجە، لەنێو کۆنگرە محەممەد حاجی مەحموود وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵدەبژێردرێتەوە و ئیدی جێگری بۆ دانانرێت.

شەیری بکە لە: