هەڵوێستی سۆسیال دیموکرات لەبارەی گرژییەکانی گوڵەخانە

شەیری بکە لە:
هەڵوێستی سۆسیال دیموکرات لەبارەی گرژییەکانی گوڵەخانە

لۆگۆی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

دوای گرژییەکانی ئەمڕۆی گوڵەخانە و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی محەممەد حاجی مەحموود و عەبدوڵلای برا، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەیەوە ڕاگەیاند و بەشداریکردنی عەبدوڵڵا لە کۆنگرە ڕەتدەکاتەوە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: سبەی پارتی سۆسیال دیموکرات کۆنگرەی نائاسایی دەبەسێت، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن، عەبدوڵڵای حاجی مەحموود دەڵێت، بەشداری دەکات و چاوەڕوانیش دەکرێت خۆی بەربژێر بکات.

 

چی ڕوویدا؟ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دابان عەبدوڵڵا حاجی مەحموود لەگەڵ ژمارەیەک پاسەوانی باوکی، چووەتە سەر ماڵەکەیان لە گوڵەخانە و بەهۆیەوە گرژی لەنێوان هێزی هەردوو برا دروست بوو.

 

لێدوانی فەرمی: د.فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکرات بە ئاڤا نیوزی گوت: "دەرفەتێکمان بە عەبدوڵڵای حاجی مەحموود دابوو، بەڵام لەدەستی دا، ئیدی ڕێگەی پێنادەین بەشداری کۆنگرە بکات و تێکی بدات".

 

زانیاریی زیاتر: ئەو گوتەبێژە پێیوایە، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، ناوی سەرۆکی پارتەکەی بەکارهێناوە و پێگەی خۆی پێ بەرز کردووەتەوە، بەڵام وەفای بۆی نەبووە و هەموو هەنگاوەکانی دژی گەشەکردنی حیزب بووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ