شارەوانیی پێنجی هەولێر: لە گۆڕستانی گردەڕەشە کڕین و فرۆشتن بە شوێنی گۆڕەکان دەکرێت

شەیری بکە لە:

تارا عەبدولغەنی، بەڕێوەبەری شارەوانیی پێنج

ئاڤا نیوز

 

شارەوانیی پێنجی هەولێر، هەڵمەتی نەهێشتنی زێدەڕۆییەکانی گۆڕستانی گڕدەڕەشەی دەستپێکردووە و بەشێکی ڕێگەی سەرەکیی کەرکووکیش نۆژەن دەکاتەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: تارا عەبدولغەنی، بەڕێوەبەری شارەوانیی پێنج بە ئاڤا نیوزی گوت: “دوای ئەو بارانبارینە زۆرەی هەولێری گرتەوە، شەقامەکە بەتەواوەتی تێکچوو، لەسەر داوای هاونیشتمانیان 350 تۆن قیڕ بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە تەرخانکراوە و کارەکان لە قۆناغی کۆتایین”.

 

ئەوەش بزانە: لەبارەی هەڵمەتی نەهێشتنی زێدەڕۆییەکان، ئەو بەڕێوەبەرەی شارەوانی ئاماژەی بەوە کرد، لە گۆڕستانی گردەڕەشە گۆڕی بەتاڵ لێدرابوون، کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرا و ڕێگرییان لێکردووە.

شەیری بکە لە: