ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان ئیسرائیل بە جینۆساید تۆمەتبار دەکات

شەیری بکە لە:
دار و پەردووی ڕووخاوی خانووێک لە باشووری ‌غەززە، کە بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە داڕووخاوە - وێنە: ڕۆیتەرز

دار و پەردووی ڕووخاوی خانووێک لە باشووری ‌غەززە، کە بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە داڕووخاوە - وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

فرانچیسکا ئالبانزی، ڕیپۆرتەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە زەوییە فەڵەستینییە داگیرکراوەکان، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ غەززە لە ڕاپۆرتێکیدا پێشکەش دەکات و تیایدا ئیسرائیل بە "جینۆسایدکردن" لە غەززە تۆمەتبار دەکات. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "بەڵگەی تەواو هەن ئەوە پەسەند بکەین کە نیشانەی پێویست بۆ پشتڕاستکردنەوەی پلاندانان بۆ تاوانی جینۆساید لە دژی فەڵەستینییەکان وەک کۆمەڵەیەک لە ‌غەززە هەیە."

 

باکگراوند: پێشتریش ئەفریقای باشوور ئیسرائیلی بە هەنگاونان بۆ جینۆسایدکردن لە کەرتی غەززە تۆمەتبار کردبوو و لە دادگەی دادی نێودەوڵەتی سکاڵای لە دژی تۆمار کردبوو؛ ئیسرائیل ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.

شەیری بکە لە: