نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەیاندنی یارمەتی بۆ غەززە داوای لابردنی بەربەستەکان دەکات

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەیاندنی یارمەتی بۆ غەززە داوای لابردنی بەربەستەکان دەکات

پیاوێکی فەلەستینی سەیری گەڕەکە وێرانبووەکەی دەکات. وێنە: opb.org

ئاڤا نیوز

 

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای سەردانەکەی بۆ سەر سنووری ڕەفە‌ح لە کەرتی غەززە، چووە قاهیرە و ڕەخنەی لە ‌هێرشەکانی ئیسرائیل گرت.

 

لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: "گەیاندنی یارمەتییە پێویستەکان بۆ غەززە پێویستیی بە لابردنی بەربەستەکانی ئیسرائیل هەیە".

 

زانیاریی زیاتر: نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە داوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی مرۆیی بەپەلەی کرد بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیی منداڵان، ژنان و پیاوانی فەلەستین کە هەوڵدەدەن لە "کابووس"ـی شەڕی غەززە ڕزگاریان ببێت.

 

باکگراوند: بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە زیاتر لە 32 هەزار کەس کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن؛ هاوکات قەیرانێکی مرۆیی گەورە سەریهەڵداوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ