بوومەلەرزەیەک ئەندەنووسیا دەهەژێنێت

شەیری بکە لە:
بوومەلەرزەیەک ئەندەنووسیا دەهەژێنێت

وێنە- گێتی

ئاڤا نیوز


بوومەلەرزەیەک کەناراوەکانی دوورگەی جاوە لە ئەندەنووسیا دەهەژێنێت و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی بڵاونەکراوەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی جیۆفیزیای ئەندەنووسیا ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ هەینی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر کەناراوەکانی دوورگەی جاوەی هەژاندووە و قووڵاییەکەی 10 کیلۆمەتر بووە.


زانیاریی زیاتر: ناوەندی زەمین لەرزەکە 132 کیلۆمەتر لە دوووری گوندی توبان بووە لە هەرێمی جاوەی ڕۆژهەڵات و لە هەرێمەکانی دەوروبەری هەستی پێکراوە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بڵاونەکراونەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاژانسی جیۆفیزیای ئەندەنووسیا بەدووری دەزانێت ئەو بوومەلەرزەیە ببێتە هۆی درووستبوونی "تسۆنامی".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان