ڕووسیا و ئەمریکا دانووستانەکانی تایبەت بە پرسی ئۆکراینا دەست پێدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا و ئەمریکا دانووستانەکانی تایبەت بە پرسی ئۆکراینا دەست پێدەکەنەوە

ئاڵای وڵاتانی ڕووسیا و ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

بەپێ هەواڵێکی 'سی ئێن ئێن' لەم هەفتەیەدا گەڕێکی دیکەی دانووستانەکانی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە ئۆکراینا دەکرێن.


زانیاری بەدەستهاتوو: کەناڵی 'سی ئێن ئێن' لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی جیاواز لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە سعودیە ئەنجام دەدەن.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لەم هەفتەیەدا بۆ جاری دووەم ڕووسیا و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ئۆکراینا لە سعودیە کۆدەبنەوە بەبێ ئەوەی ئاشکرا بکات کێ بەشداری ئەو دانووستانانە دەکات.


زانیاریی زیاتر: پێشتر ئەمریکا ڕێگەی بە ئۆکراینا نەدا کە بەشداری دانووستانەکانی ئاشتی و ڕووسیا و ئەمریکا بکات، بەڵام لەم گەڕەدا ئەمریکا بە جیا لەگەڵ بەپرسە باڵاکانی ئۆکراینا و ڕووسیا کۆببێتەوە.

 

باکگراوند: لە مانگی شووباتەوە دانووستانەکانی ئۆکراینا و ڕووسیا لە سعوودیە و تورکیا  دەستیان پێکردووە لەو ماوەیەدا پرسی پەیوەندییەکانی وڵاتان و  ئاسایش و یەکلاکردنەوەی پرسی ئۆکراینا تاوتێ کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: