کۆمیسیۆن لەڕێگەی کامێراوە چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن لەڕێگەی کامێراوە چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق 13 هەزار کامێرا لە بنکەکان و پێنج هەزار کامێراش لە وێستگەکان جێگیر دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: "دوای تەواوبوونی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست، ئەگەر ئەنجامەکان هاوتای ئەنجامی ئەلیکترۆنی بوون پشتیان پێ دەبەسرێت، ئەگەر 50%ـشی هاوتا نەبوو، ئینجا بە دەست دەنگەکان جیا دەکرێنەوە". جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت.

 

زانیاریی زیاتر: لە دوای کاتژمێر حەوتی بەیانی، ڕێگە بە دەنگدەران دەدرێت بچنە نێو وێستگەکانەوە و دەنگ بدەن؛ پرۆسەکە کاتژمێر شەشی ئێوارە دەوەستێت و کۆپییەکی ئەنجامە سەرەتاییەکانیش بە نوێنەری لایەنەکان دەدرێت.

 

ئەمەش بزانە: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوو ملیۆن و 950 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، بەسەر هەزار و 266 وێستگەی دەنگدان دابەش دەبن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان