گوتەبێژی پارتی: سەردانی سەرجەم حیزب و لایەنەکان دەکەین

شەیری بکە لە:
گوتەبێژی پارتی: سەردانی سەرجەم حیزب و لایەنەکان دەکەین

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی لە کاتی قسەکردن بۆ ڕۆژنامەنووسان

ئاڤا نیوز

 

دوای بایکۆتی هەڵبژاردن، پارتی دەستی بە جوڵەکانی کردووە و سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات؛ شاندەکە ئەمڕۆ سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامیش کۆبووەوە. 

 

وێنە گەورەکە: شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پێکهاتوون، سەردانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەن و لە عێراقیش سەبارەت بە بژاردەی کشانەوەی پارتی لە پڕۆسەی سیاسی، شاندێک سەردانی لایەنەکان دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: "سەردانی هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکان دەکەین، بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنیان  بۆ ڕووندەکەینەوە". مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان وایگوت.

 

زانیاریی زیاتر: شاندەکەی پارتی ئەمڕۆ سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد، بڕیاریشە سەردانی چەند لایەنێکی دیکە بکەن.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان