ئاسایش کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی پێشمەرگەکەی کۆمەڵە دەستگیر دەکات

شەیری بکە لە:
ئاسایش کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی پێشمەرگەکەی کۆمەڵە دەستگیر دەکات

شوعەیب زەراعی، پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان کە دوێنێ کوژرا - وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

دەزگای ئاسایش دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ڕاگەیاند.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە ناوی شوعەیب زەراعی لەلایەن هاوڕێکەی بە ناوی سەرکەوت ئەحمەد بۆ میوانداری بانگهێشت دەکرێت، دواتر بە دەمانچە دەکوژرێت و بکوژەکە ڕادەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کردووە "لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری، تۆمەتبارەکە دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە."

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لە ڕاگەیێنراوێکدا کۆمەڵە  ئێرانی بە هەبوونی دەست لە ڕووداوەکە تۆمەتبارکردووە و ڕایگەیاندووە "بە دەستی ڕەشی بەکرێگیراوان تیرۆر کراوە".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ