پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زڕگوێز کوژرا

شەیری بکە لە:
شوعەیب زەراعی، پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان

شوعەیب زەراعی، پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان - وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە زڕگوێز دەکوژرێت و بەرپرسێکی حیزبەکە دەڵێت، "بکوژەکە بەکرێگریراوی ئیتلاعات بووە."

 

چیرۆکی سەرەکی: کاژمێر 03:30ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە شوعەیب زەراعیە، لەلایەن هاوڕێکەی بەناوی سەرکەوت ئەحمەدی بۆ میوانداری بانگهێشت دەکرێت، دواتر بە دەمانچە دەکوژرێت و ئەحمەدی ڕادەکات.

 

زانیاریی تایبەت: "بکوژەکە دوای ئەنجامدانی کردەکەی دەمانچەکەی هەڵگرتووە و ڕایکردووە."
بەرپرسێکی کۆمەڵە وای بە ئاڤا نیوز گوت.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو بەرپرسەی کۆمەڵە ئاماژەی بەوەدا "بۆمان دەرکەوتووە سەرکەوت ئەحمەدی سیخوڕی ئیتڵاعات بووه و بەپلان ئەم کارەی کردووە."

شەیری بکە لە: