
ژێر دەریاییەكی ئەتۆمی ڕووسیا- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
فەرماندەی فەرماندەیی باکووری سوپای ئەمریکا، هۆشداری دەدات کە ڕووسیا ژێر دەریایی ئەتۆمی دەنێرێتە سنوورە ئاوییەکانی ئەمریکای باکوور.
لێدوانی فەرمی: گریگۆری گیلۆت، فەرماندەی فەرماندەیی باکووری سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند: ژێر دەریاییە ئەتۆمییەکانی ڕووسیا لە جۆری "سیڤیرۆدڤینسک" بوونەتە هەڕەشەیەکی بەردەوام بۆ ژێَرخانی زۆرینەی ئەمریکای باکوور.
زانیاریی زیاتر: ڕووسیا پلانی ئەوەی هەیە 12 ژێر دەریایی ئەتۆمی لە جۆری "سیڤیرۆدڤینسک" بخاتە خزمەتی سەربازییەوە و لە هەردوو زەریای ئەتڵەسی و هێمن بڵاویان بکاتەوە، ئەو پلانەش ڕێگە بە هێزی دەریایی ڕووسیا دەدات ببێتە هەڕەشەیەکی بەردەوام بۆ ژێرخانی زۆرینەی ئەمریکای باکوور.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرماندەی فەرماندەیی باکووری سوپای ئەمریکا ئەم هەڕەشە نوێیەی ڕووسیای لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی باس کردووە و گوتویەتی "ئەو هەڕەشەیە لەکاتێکی نزیکی ئەم دەیەیەدا زیاتر جددی دەبێت کاتێک ئەو ژێر دەریاییە ئەتۆمیانەی ڕووسیا بە مووشەکی "زرکۆن" چەکدار دەکرێن کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە".
وێنە گەورەکە: ئەمریکا و ڕووسیا دوو وڵاتی زلهێزن لەڕووی سەربازییەوە، بەردەوام پێشبڕکێی چەک و تەکنەلۆجی لەنێوانیان هەیە هەردووکیشیان خاوەن گەورەترین جبەخانەی چەکن بەتایبەت چەکی ئەتۆمی.
باکگراوند: بەگوتەی بەرپرسانی سەربازی و هەواڵگری ئەمریکا، ڕووسیا خاوەنی گەورەترین جبەخانەی ئەتۆمیی ستراتیژی و نا ستراتیژییە لە جیهان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
دەسەڵاتدارانی ئێران: باشماخ چالاكترین مەرزە بۆ هاتووچۆی گەشتیاری
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
دانووستاندنی ئێران لەگەڵ ئەمریکا بەهای تمەن بەرز دەکاتەوە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سوودانی گەیشتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تەندروستیم زۆر باشە
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئێراندا دەکەین
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: گەشبینین بە ڕێککەوتن لەگەڵ چین
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆمبێکی ئەتۆمی درووستدەکات 24 هێندە لەوەی هیرۆشیما بەهێزترە