دەسەڵاتدارانی ئێران: باشماخ چالاكترین مەرزە بۆ هاتووچۆی گەشتیاری

شەیری بکە لە:
دەسەڵاتدارانی ئێران: باشماخ چالاكترین مەرزە بۆ هاتووچۆی گەشتیاری

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ

ئاڤا نیوز

 

هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادیکردووە، بەپێی داتاكانی حكومەتی ئێران، لەنێو سەرجەم دەروازە سنوورییەكان، باشماخ چالاكترینە و ڕۆژانە نزیكەی پێنج هەزار كەس لەو دەروازە سنوورییە هاتووچۆ دەكەن.

 

وێنە گەورەکە: دەروازەی سنووری باشماخ دەکەوێتە نێوان قەزای پێنجوێنی پارێزگای سلێمانی و شاری مەریوانی سەر بە  پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە خاڵێکی سنووری گرنگە لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و بە یەکێک لە چالاکترین دەروازە سنوورییەکان هەژمار دەکرێت. 

 

لێدوانی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی ئاماژەی بەوەكردووە، لەمیانی سەردانی بۆ دەروازەی سنووری باشماخ لەسنووری شاری مەریوان، قاسم ڕەزایی، جێگری فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران  ئاماژەی بە گرنگی مەرزەکە کردووە و وەك چالاكترین مەرزی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران ناساندوویەتی و ڕایگەیاندووە، هاتووچۆی گەشتیاری و ئاڵووگۆڕی بازرگانی لە مەرزی باشماخ ڕووی لەزیادبوون كردووە و لەئێستاشدا ڕۆژانە نزیکەی پێنج هەزار کەس لەو مەرزەوە هاتووچۆ دەكەن.

 

- ئێستا چوار دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەن، جگە لە هەبوونی ژمارەیەك دەروازەی دیكەی نافەرمی، دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، یەكێكە لە چوار مەرزە نێودەوڵەتییەكە كە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبەستێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ