یەکێتی شێوازی کارکردنی دەگۆڕێت و دەسەڵاتەکان لە دوو نووسینگەدا کۆدەکاتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، دەنگ لەسەر ڕاسپاردە و بڕیارەکانی دیداری یەکێتی درا، هەموو دەسەڵاتێک گوازراوەتەوە سەر نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی چوار مەکتەب و دەیان مەڵبەند و کۆمیتەش دراوە.
وێنە گەورەکە: لە ماوەکانی ڕابردوودا یەکێتی بۆ گۆڕینی شێوازی حیزبایەتی لە شارەکانی کوردستان چەند دیدارێکی کرد و دواهەمینیان کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بوو. دواتر بڕیار و ڕاسپاردەکانیان بەرزکردەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، لەوێش بڕیار لەسەر چەند گۆڕانکارییەک دراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، ئامانج لە کەمکردنەوەی مەڵبەندەکان جگە لە کەمکردنەوەی خەرجی لەسەر حیزبەکە، زیادکردنی دەسەڵاتەکانی هەردوو مەکتەبی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانییە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، بەشێک لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ئەمانەن:
٠ بڕیار درا بەشێکی مەڵبەندەکان هەڵبووەشێننەوە وەک ئەوانەی ڕۆژهەڵاتی کەرکووک و چەمچەماڵ و قەرەچوغ و شارەزوور.
٠ لە کۆی 188 کۆمیتە 80 بۆ 86 کۆمیتە دەهێڵنەوە، چوار مەکتەبیش هەڵدەوەشێننەوە، جارێ بەتەواوەتی ڕوون نییە کام مەکتەبانە دەبن.
٠ هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان مەڵبەندیان دەبێت و مەڵبەند لە هیچ قەزایەک نامێنێت جگە لە کۆیە، تەنیا تایبەتمەندی دراوەتەوە کۆیە و ئەم مەڵبەندەیان دەمێنێتەوە.
٠ لەمەودوا یەکێتی کارەکانی بانگەشە و حیزبایەتی زیاتر لە سۆشیال میدیا دەکات. واتا لە بری ئەوەی خەڵک لە بارەگاکاندا کۆبکەنەوە لە سۆشیال میدیا بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن، ئامادەکاری تەواویش بۆ ئەمە کراوە.
٠ هەموو مەکتەب و مەڵبەند و کۆمیتەکان کەمترین پارەیان بۆ دابین دەکرێت، دەبێت خۆیان بەشی زۆری مەسرەفی خۆیان بکەن، کۆمەڵێک بارەگاش هەیە دەبێت چۆڵ بکرێن.
٠ ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتیی کە زیاتر لە ئۆتۆمبیلێکیان لایە، تەنیا یەک ئۆتۆمبێلیان لا دەمێنێتەوە و ئەوانی تریان لێ وەردەگیرێتەوە.
ئەمەش بزانە: لە بڕیارێکی دیکەدا، کاروان گەزنەیی کراوەتە وتەبێژی سەرۆکی یەکێتی، لەمەودوا شتێک بە ناوی وتەبێژی یەکێتی نەماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 9 خولەک لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 19 خولەک لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکا دەکەوێتە دەریایی سوورەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە ناوی دۆزینەوەی كار فێڵ لە خەڵك دەكرێت