شارەوانیی سلێمانی سیاجی گوندی ئەڵمانی دەڕووخێنێت

شەیری بکە لە:
ساتی ڕووخاندنی سیاجی گوندی ئەڵمانی

ساتی ڕووخاندنی سیاجی گوندی ئەڵمانی - وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

شارەوانی سلێمانی سیاج (پەرژین)ـی ئەو زێدەڕۆییانەی نێوان گوندی ئەڵمانی دوو و سێ کە لەلایەن کۆمپانیای نالیاوە دروستکراوە، دەڕووخێنێت.

 

وێنە گەورەکە: ژمارەیەک هاووڵاتی کە تاپۆی 72 پارچە زەوی بە ڕووبەری 24 هەزار مەتریان لە نێوان گوندی ئەڵمانی دوو و سێ هەیە، لە ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی سکاڵایان کردووە بەهۆی ئەوەی پەرژین بۆ زەوییەکانیان دروستکراوە و کۆمپانیای نالیا ناهێڵێت کار لەسەر زەوییەکانیان بکەن.

 

ڕاگەێینراوی فەرمی: ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، "ئەو سیاجە زێدەڕۆ بووە و لەسەر مووڵکی هاووڵاتییان دروستکراوە بۆیە دەڕووخێنرێت.

 

زانیاریی زیاتر: پێشووتر لە ڕێککەوتی 28-05-2023 ئەم زیدەڕۆییانە لەلایەن شارەوانییەوە لادراوە، بەڵام لەلایەن کۆمپانیای نالیاوە دروستکراوەتەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە تێکدرایەوە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کە لەو شوێنە جێگیرکرابوون، ڕێگری لە تیمی ئاڤا میدیا کرا ڕووماڵی ڕووداوەکە بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: