بەشێکی دیکەی بۆریی ئاوی ئیفراز سێ دەگۆڕدرێت

شەیری بکە لە:
بەشێکی دیکەی بۆریی ئاوی ئیفراز سێ دەگۆڕدرێت

دوو کرێکار لەکاتی گۆڕینی بۆڕییەکە؛ ێنە: پارێزگای هەولێر

ئاڤا نیوز

 

دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار، هەفتەی داهاتوو پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئاوی ئیفراز سێ دەستپێدەکات.

 

وێنە گەورەکە: لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەدا، دوو هەزار و 750 مەتر لە بۆرییەکە گۆڕدرا، بە گۆڕینی ئەم بەشەش، کێشەی ئاوی زیاتر لە 150 هەزار هاونیشتمانی چارەسەر دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە دەستیپێدەکات و بۆڕییەکە بەدرێژایی هەزار و 600 مەتر درێژ دەگۆڕدرێت".

 

زانیاریی زیاتر: ئەم بەشەی پرۆژەکە، لە ڕۆژێکدا 48 هەزار مەتر سێجا ئاو پاک دەکاتەوە، کێشەی ئاوی 30 هەزار خێزانیش بەتەواوەتی چارەسەر دەبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پرۆژەیە ئاو بۆ 40%ـی دانیشتووانی شاری هەولێر دابین دەکات.

شەیری بکە لە: