شەرع نامەیەک بۆ ترەمپ دەنێرێت

شەیری بکە لە:
شەرع نامەیەک بۆ ترەمپ دەنێرێت

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر؛ وێنە نیۆیۆرک تایمز

ئاڤا نیوز

 

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر نامەیەک لە ڕێگەی ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ  سەرۆکی ئەمریکا دەنێرێت.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 20-4-2025، کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبووەوە و تاوتوێی پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکەیان کرد.

 

لێدوانی فەرمی: کوری میڵز، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە سەردانەکەی هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، گفتوگۆیان  سەبارەت بە هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان و ئاشتی لەنێوان سوریا و ئیسرائیل کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: هاوکات ئەو  کۆنگرێسمانە ئەمریکییە بە میدیاکانی   گوت،  ئەحمەد شەرع نامەیەکی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئمریکا ناردووە. بەڵام  کۆنگرێسمانەکە هیچ وردەکارییەکی لەبارەی ناوەڕۆکی نامەکە ئاشکرا نەکردووە.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت شەرع لە نامەکەیدا داوای هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکی ئەمریکا بکات کە پێشتر لەلایەن وڵاتانەوە بەسەر حکومەتی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدا سەپێنردابوون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ