کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌زڵووم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات كۆبوونەوە و جەختیان لە پێويستيى يهكڕيزى و تهبايى له‌نێو هێز و لايه‌نه كوردييه‌كانى ڕۆژئاوای كوردستان وه‌ك گەرەنتييهك بۆ به‌ديهێنانى داوا و مافه ڕه‌واكانى كورد كردەوە.
وێنە گەورەكە: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات ئێستا لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانە و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یاوەرییەتی، جگە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان، شەوی ڕابردوو لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر كۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند:
٠ كۆبوونەوەكە شەوی ڕابردوو بەڕێوەچوو و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و په‌يوه‌ندييه‌كانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و لايه‌نه سياسييه كوردييه‌كان له سووريا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووريا تاووتوێ كران و ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بيروڕايان گۆڕييهوه.
٠ هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاوبه‌شى و به‌شداريى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى سووريا له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه‌دا و مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و پێكهوهيى له‌نێو پێكهاته‌كانى سووريادا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و ئاڵنگارييهكان.
٠ پێويستيى يهكڕيزى و تهبايى له‌نێو هێز و لايه‌نه كوردييه‌كانى سووريادا وه‌ك گەرەنتييهك بۆ به‌ديهێنانى داوا و مافه ڕه‌واكانى كورد له‌و وڵاته، دۆخى كامپى هۆڵ و ڕۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له سووريا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
پۆلیتیکۆ: ئەمریکا بەنیازە سزاکانی سەر ڕووسیا هەڵبگرێت
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە 12 ویلایەتی ئەمریکا سکڵای یاسایی دژی ئیدارەی ترەمپ تۆماردەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە کوردستان هەندێک جۆری درەخت هەن نرخیان هێندەی خانووێک دەبێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع نامەیەک بۆ ترەمپ دەنێرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
په‌يامى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له يادى شههيدانى قه‌ڵادزێدا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی کۆبوونەوەکەی شاندی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا دیاری‌کرا