سەرۆک بارزانی: بۆردوومانکردنی قەڵادزێ بەڵگەیەکی دیکەیە لە دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراق

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: بۆردوومانکردنی قەڵادزێ بەڵگەیەکی دیکەیە لە دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراق

سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە.

 

وێنە گەورەکە: 51 ساڵ پێش ئێستا ڕژێمی لەناوچووی بەعس بۆردوومانی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی لەو شارە كرد، لە ئەنجامدا 163 كەس شەهیدبوون كە 9 كەسیان خوێندكاری زانكۆ بوون و نزیكەی 300 كەسیش برینداربوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆک بارزانی نووسیوویەتی، لە پەنجاویەكەمین ساڵڕۆژی تاوانی بۆردوومانكردنی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانیدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی ئەو كارەساتە دەنێرین.

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی لەبارەی ڕووداوەکەوە دەشڵێت، "ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بەڵگەیەكی ترە لە دڕندەیی و بێباكیی ڕژێمی پێشووی عێراق. تاوانێكی ڕوون و ئاشكرا بوو لە دژی خەڵكی مەدەنی و هەرگیز لەیاد ناكرێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ