"هێشتا سڕی سورەیا ئۆندەر ژیانی لە مەترسیدایە"

شەیری بکە لە:
"هێشتا سڕی سورەیا ئۆندەر ژیانی لە مەترسیدایە"

سڕی سورەیا ئۆندار، بریکاری سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاری دەم پارتی

ئاڤا نیوز

 

پزیشکانی ئۆندەر باسیان لە دۆخی تەندروستی کردووە و ڕایدەگەیەنن کە هیچ بەرەو پێش چوونێک لە دۆخی تەندروستی ئۆندەر نییە و هێشتا لە ژێر چاودێری چڕدایە و قۆناغی مەترسی تێنەپەڕاندووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: سڕی سورەیا ئۆندار، بریکاری سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاری دەم پارتی، ماوەی سێ ڕۆژە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، ئەمەش دوای ئەوەی تووشی جەڵتە و پچڕانی گەورەترین دەماری خوێنبەری دڵ بوو.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆندار، کەسایەتییەکی گرنگ و خۆشەویستی نێو مەیدانی سیاسی تورکیایە، لە ماوەی پرۆسەی ئاشتی تورکیا، ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەیە.

 

لێدوانی فەرمی: پزیشکەکانی ئۆندار لە نوێترین لێدوان دەڵێن: پرۆسەی چارەسەری چاودێری چڕ بۆ نەخۆشەکەمان بەردەوامە، بە گشتی تەندروستی وەک خۆیەتی و هیچ بەرەو پێشچوونێک نییە، چارەسەرەکانمان بۆ هەوکردنەکانی بەردەوامە، نەخۆشەکەمان مەترسی زۆری لەسەرە و ژیانی لە مەترسیدایە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لەماوەی چەند ڕۆژی مانەوەی ئۆندەر لە نەخۆشخانە، بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی تورکیا سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و ڕەجەب تەیب ئەردغانیش لە ڕێگەی تیمی پزیشکی تایبەتی خۆیەوە چاوەدێری دۆخی تەندروستی دەکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ