پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بۆ ئاڤا: ئۆجەلان خۆی سەرپەرشتی کۆنگرەی پەکەکە دەکات

شەیری بکە لە:
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بۆ ئاڤا: ئۆجەلان خۆی سەرپەرشتی کۆنگرەی پەکەکە دەکات

شاندی ئیمرالی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە؛ وێنەکە ئەرشیڤە

ئاڤا نیوز

 

دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمرالی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، هەمووان چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەکەن، ئاڤا زانیویەتی شاندی ئیمرالی سەردانی ئۆجەلان دەکەنەوە، دوای ئەو سەردانە کۆمەڵیک گۆڕانکاریی گەورە و خێرا ڕوودەدەن، "زەمینەی لەبار بۆ بەستنی کۆنگرەی پەکەکە دەڕەخسێندرێت، ئۆجەلان خۆی سەرپەرشتی کۆنگرەکە دەکات".


لێدوانی تایبەت: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی شاندی دەم پارتی و ئەردۆغان، هەردوولا بیروڕای هاوبەش و خاڵی هاوبەشیان هەبووە، بەمزووانە شاندەکە سەردانی ئیمرالی دەکەنەوە، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە گۆڕانکاری خێرا و گەورە ڕوودەدەن، لەبەر ئەوەی هەردوولا هاوڕاین لەسەر ئەوەی چیتر پرۆسەکە لەوە زیاتر درێژە نەکێشێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو:  لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە محەممەد کەماچ گوتی، "یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی پرۆسەی ئاشتی، زەمینەی لەبارە بۆ بەستی کۆنگرەی پەکەکە و ئازادیی کارکردنی ئۆجەلانە بۆ ئەوەی خۆی سەرپەرشتی کۆنگرەکە بکات، لە داهاتوویەکی نزیک کۆنگرەکە بە سەرپەرشتی ئۆجەلان دەبەسترێت". گوتیشی، "لە ماوەی مانگێک کۆنگرەی پەکەکە دەبەسترێت و پرسی پرۆسەی ئاشتی دەبرێتە پەرلەمانی تورکیا".

 

باکگراوند: ڕێککەوتی 10-4ـی 2025 شاندی دەم پارتی دوای 13 ساڵ بۆ یەکەمجار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا  لە کۆشکی کۆماری کۆبوونەوە، ئەمە بە کۆبوونەوەیەکی مێژوویی و گرنگ ناودەبرێت، چاوەڕێ دەکرێت دوای ئەم کۆبوونەوەیە گۆڕانکاری گەورە و خێرا لە پرۆسەی ئاشتی ڕووبدات.   

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ