لە سنووری دەربەندیخان هەشت کەس دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە سنووری دەربەندیخان هەشت کەس دەستگیر دەکرێن

دەستگیرکردنی هەشت کەس لەکاتی کارکردن دا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنووری دەربەندیخان هەشت کەس دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دەربەندیخان، تیمێکی هاوبەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ و سلێمانی و دەربەندیخان بەدواداچوونیان بۆ کانە بەردەکانی سنووری دەربەندیخان کرد.

 

زانیاریی زیاتر: دوای بەدواداچوونەکان دەرکەوتووە، دوو کانی بەرد لە سنووری شاخی گوڵان مۆڵەتیان نییە، بۆیە ڕێککاری یاساییان بەرامبەر گیرایە بەر.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەشت کەس وەک تۆمەتبار دەستگیر کراون، هەروەها دەست بەسەر ئامێر و کەرەستەکانیان شوێنی کارکردنەکەدا گیرا.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: