پۆلیسی پشدەر کەسێکی دەستگیر کردووە سەدان ئافرەتی هەڵخەڵەتاندووە

شەیری بکە لە:
پۆلیسی پشدەر کەسێکی دەستگیر کردووە سەدان ئافرەتی هەڵخەڵەتاندووە

دیمەنی قەزای پشدەر. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر کەسێکیان دەستگیر کردووە، لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەدان ئافرەتی فریوو داوە، گوایە کاریان بۆ دەدۆزێتەوە.

وێنە گەورەکە: بەهۆی نەبوونی بەربەستێکی تۆکمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خەڵکانێک هەژماری ساختە بەکاردێنن بۆ فریودانی کەسانی دیکە.

چیرۆکی سەرەکی: لە دەڤەری ڕاپەڕین گەنجێک لە ساڵی 2019ـەوە لە ڕێگەی ئەکاونتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وای بڵاوکردوەتەوە دەتوانێت وەک سکرتێری پزیشک و یاریدەدەری دەرمانساز ئافرەت دابمەزرێنێت، ژمارەی خۆی داناوە و داوای وێنە و پارە و زانیاری کەسی لەو ئافرەتانە کردووە کە پێویستیان بە کار بووە، لەم ڕێگەیەوە سەدان ئافرەتی هەڵخەڵەتاندووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان لە پشدەر ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە. دواتر لە مۆبایلەکەی وێنەی سەدان ئافرەت دۆزراونەتەوە، لەڕێگەی واتس ئەپ و سناپ چات ئافرەتی فریووداوە و داوای وێنە و پارەی لێ کردوون. بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی پۆلیس تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادوەر دانیناوە بە تاوانەکەی. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: