بەرەی گەل دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی لاهوور شێخ جەنگی ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
بەرەی گەل دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی لاهوور شێخ جەنگی ڕەتدەکاتەوە

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل. وێنە؛ میدیای بەرەی گەل

ئاڤا نیوز

دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل ڕەتدەکرێتەوە و تاوەکو ئێستا نە سوێندی یاسایی وەک پەرلەمانتار خواردووە و نە کەسێکی دیکەی بۆ پڕکردنەوەی شوێنەکەی پێشنیاز کردووە.

وێنە گەورەکە: چوار مانگ پێش ئێستا پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد، چەند پەرلەمانتارێک ئامادەنەبوون یەکێک لەوان لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە بازنەی سلێمانی، کە تاوەکو ئێستا ڕێکارە یاساییەکانی بۆ بوون بە پەرلەمانتار جێبەجێ نەکردووە.

لێدوانی فەرمی: بەختیار شاوەیس، گوتەبێژی بەرەی گەل بە ئاڤای گوت، "دەنگۆی دەست لەکارکێشانەوەی لاهوور شێخ جەنگی دوورە لە ڕاستییەوە و تاوەکو ئێستا ئەو پرسە یەکلایی نەکراوەتەوە."

زانیاریی زیاتر: بەرەی گەل لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 33 هەزار و 466 دەنگی بەدەستهێنا دوو کورسی بردەوە یەكێك لە بازنەی سلێمانی و ئەوەی دیکەش لە بازنەی هەولێر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: