
وێنهی رۆژ
ئاوارەکانی کەرتی غەززە بە ئاگری دار نان دروست دەکەن
ئاڤا نیوز
بەشێک لە ژنانی کەرتی غەززە بە ئاگری دار نان دروست دەکەن، ئەمەش دوای ئەوە دێت هیچ سەرچاوەیەکی دیکەی وزە لەو کەرتە دەستناکەوێت.
وێنە گەورەکە: شەڕ و ململانێکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل تاوەکو ئێستاش بەردەوامی هەیە و بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلیشەوە هەزاران هاووڵاتی مەدەنی لە غەززە کوژراون و دانیشتووانەکەشی ئاوارەبوون.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی گەمارۆی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە، هیچ هاوکاری و پێداویستییەک ناگاتە ئەو کەرتە، بەهۆیەوە دانیشتووانەکەی لە دۆخێکی سەختدا ژیان بەڕێ دەکەن و هیچ سەرچاوەیەکی وزەشیان نییە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
9 کاتژمێر لەمەوپێش















