یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی کە بەهۆی تەرزەبارینەکەی سۆران زیانی بەرکەوتووە، وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەرگری شارستانیی سۆران دەستیكردووە بە تۆماركردنی ناوی ئەو هاووڵاتیانەی كە بەهۆی تەرزەبارینەكەی دوێنێی دەڤەری سۆران، زیانیان پێگەیشتووە و هەرچەندە بڕیاری قەرەبووكردنەوەیان نەدراوە، بەڵام ئاڤا زانیویەتی هەوڵ بۆ قەرەبووكردنەوەیان دەدرێت.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی شەممە 2025-04-05، شەپۆڵێكی بەهێزی تەرزەبارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و كاریگەرییەكەی بەسەر سنووری ئیدارەی سۆران زیاتر بوو، بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی ئەو سنوورە، زیانیان پێگەیشت و ژمارەیەك ئۆتۆمبێل كە مەزەندە دەكرێت سەرووی 400 ئۆتۆمبێل بێت، زیانیان بەرکەوت، جگە لەوەش رەزوباخی بەشێك لە هاووڵاتیان زیانی زۆری پێگەیشت.
لێدوانی فەرمی: هەژار حەكیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەمەبەستی خەمڵاندنی زیانەكان، بەرگری شارستانیی سۆران لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەستیكردووە بە تۆماركردنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی زیانیان پێگەیشتووە، ئەوەش لەپێناو دیاریكردنی قەبارەی زیانەكانی تەزرەبارینەكە، هەوڵیش دەدرێت لەڕێگەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیانلێکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ قەرەبووكردنەوەیان نەدراوە.
زانیاریی زیاتر: لەم قۆناغەدا، زەرەروزیانی جووتیاران تۆمار ناکرێت لە دوای تەواو بوونی تۆمارکردنی ئەو کەسانەی زیان بە ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان گەیشتووە، لیژنەیەکی تایبەت زیانی ڕەزو باخی جووتیارانیش تۆماردەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەسەی زیانی پێگەیشتووە و دەیەوێت زیانەکان تۆمار بکات، پێویستە سەردانی بنکەی بەرگری شارستانی ناحیەی دیانا بکات کە دەکەوێتە نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران و بینای ناحیەی دیانا، و پێویستە ئۆتۆمبێلەکە و ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکەی و کارتی نیشتمانی خۆی ببات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ناوی 494 فەرمانبەری سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ پێدانی زەوی دەرچوو
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
تا 48 کاتژێری داهاتوو تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی سێ تەواو دەکرێت
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق كۆبوونەوە
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان و فۆرێکس قەدەغە دەکرێت
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سهرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ یانهی دهۆک دووپات دهکاتهوه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئازادکردنی زەبری گەشەپێدانی چین، هاوبەشکردنی دەرفەتەکان بۆ هەماهەنگی جیهانی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم مانگە خانەنشینانی نوێ 12 مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت
7 نیسان
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
6 نیسان
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
5 نیسان
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کتێب خوێندنەوە دەکاتە چارەسەر
5 نیسان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ناوی 494 فەرمانبەری سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ پێدانی زەوی دەرچوو
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق كۆبوونەوە
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان و فۆرێکس قەدەغە دەکرێت
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سهرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ یانهی دهۆک دووپات دهکاتهوه
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی حەمە ساڵح و چالاکوانێک ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای مانگێک ڕاگرتنی لە ئاسایشی سلێمانی بەشدار بازیانی ئازاد کرا