لە مانگی ڕەمەزان کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاتر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە مانگی ڕەمەزان کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاتر دەکرێن

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەرنامەی خۆیان بۆ مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و لەم مانگەدا، دوو بۆ سێ کاتژمێر کارەبا زیاد دەکرێن.

 

چیرۆکی سەرەکی: بۆ ئەوەی ڕۆژووانان لە پارشێودا بێ کارەبا نەبن، بڕیارە لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا دوو بۆ سێ کاتژمێر، کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان زیاد بکرێن.

 

لێدوانە فەرمییەکان: قارەمان مەولوود، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەرنامەی پێدانی کارەبای موەلیدەکان لە یەکی دوانیوەڕۆ بۆ شەشی بەیانی دەبێت، لە ڕۆژانی پشووشدا یەکی دوانیوەڕۆ بۆ هەشتی بەیانی دەبێت".

 

عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە مانگی ڕەمەزاندا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای موەلیدەکان زیاتر دەبێت لە کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ تاوەکو پێنجی بەیانی دەبێت و هەرکاتێک کارەبای نیشتمانیش بڕا، کارەبای موەلیدە دەدرێتەوە".

 

شەیری بکە لە: