ڤیدیۆیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئاکرێ دەنگدانەوەی زۆری دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

گرتە ڤیدیۆیەکی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئاکرێ دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە. لە گرتەکەدا دەردەکەوێت کە منداڵێک لەسەر بانی ماڵەکەیان بانگی دەکات و ئەویش سڵاو لە منداڵەکە دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: بەشداربووانی ئاهەنگی نەورۆز لە ئاکرێ هەمووان چاوەڕێی بانگ و داگیرساندنی مەشخەڵی ئاگرەکان و تەقاندنی یارییە ئاگرینەکان بوون، مەسروور بارزانی لەسەرێ گرێ بوو و دەچێتە پاڵ محەجەرەی سەکۆکە و بەرامبەریشی کەلا ئاکرێ بوو کە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە تەنیشتی وەستابوو و بەیەکەوە گفتووگۆ دەکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو خەڵکانەی لەخوارەوەن، کاتێک سەرنج دەدەن کە مەسروور بارزانییە، سڵاوی لێدەکەن، منداڵێکیش هاوار دەکا سەرۆک سڵاوت لێ بێت. سەرۆکوەزیرانیش دەستیان بۆ بەرز دەکاتەوە و وەڵامی سڵاوەکەیان دەداتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: باوکی ئەو منداڵە ڤیدیۆکەی بۆ ئاڤا ناردووە و دەڵێت، "کوڕەکەم ناوی ئارینە و لە خۆشی ناوی کوڕەکەی سەرۆکوەزیران ئەو ناوەم لێناوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: