ئیسرائیل بەرپرسی دەزگای هەواڵگری حەماس دەکوژێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل بەرپرسی دەزگای هەواڵگری حەماس دەکوژێت

دیمەنی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. وێنە؛ AFP

 

ئاڤا نیوز

سوپای ئیسرائیل لە باشووری غەززە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری سەربازی حەماسیان کوشتووە، سەرچاوە فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاندووە بەرپرسەکەی حەماس لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە غەززە کوژراوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 2025-03-18، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد و ڕایگەیاند تاوەکو سەرجەم بارمتەکان ئازاد نەکرێن هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو کەرتە بەردەوام دەبن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سووپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئوسامە تەبش، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری سەربازی حەماسیان کوشتووە، ئاماژە بەوەشکراوە،  بەرپرسیار بووە لە داڕشتنی هێرشی ستراتیژی حەماس، هەروەها سەرۆکی یەکەی چاودێری و بە ئاماجگرتنی حەماس بووە لە هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر پلانی داناوە و ئامانجەکانی دیاریکردووە.

زانیاری زیاتر: لە هێرشەکانی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ڕەشید جەحجووح، بەرپرسی دەزگای ئاسایشی گشتی حەماس، و ئەیمەن ئیسلیح، بەرپرسی ناوچەی خان یونس لە ئاسایشی گشتی حەماسی کوژراون.

باکگراوند: ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرتی غەززە، کوژرانی سەرۆکوەزیرانی حەماس و چەند سەرکردەیەکی دیکەی بزووتنەوەکەی ڕاگەیاند.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ