نزیکەی 100 خۆپیشاندەر لە ئیستەنبووڵ دەستبەسەرکران

شەیری بکە لە:
نزیکەی 100 خۆپیشاندەر لە ئیستەنبووڵ دەستبەسەرکران

دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، 97 کەس بە تۆمەتی "خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت و بە تیرۆریزم کردنی شەقامەکان" کە بەشداربوون لە خۆپیشاندانەکانی ئیستەنبووڵ لە دژی دەستبەسەرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ، دەستبەسەرکران.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی 2025-03-19، ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ و کاندید بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەگەڵ 106 کەسی دیکە کە سەرۆک شارەوانی شیشلی، ڕۆژنامەنووس ، هونەرمەند و بازرگان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی سەر بە جەهەپەی تێدابوو، دەستبەسەرکران.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، 97 کەس بەهۆی بانگەوازی بە تیرۆریزم کردنی شەقامەکانی ئیستەنبووڵ و دروستکردنی گێرەشێوێنی، دەستبەسەرکراون.

٠ ئەوانە دوێنی شەو، زیانیان بە موڵکی حکومەت گەیاندووە و ئارامی وڵات تێکدەدەن.

٠ دەزگا ئەمنییەکان بەردەوام دەبن لە هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی پاراستنی ئەمنی وڵات، ڕێگە نادەین ئەوانەی هەوڵی تێکدەری دەدەن بە ئامانجەکانیان بگەن.

چی ڕوویدا: دوێنێ شەو بازنەی خۆپیشاندەران فراوانتر بوو، توندوتیژی لێکەوتەوە، خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی شارەوانی گەورەی ئیستەنبووڵ و دەرگا و پەنجەرەکانیان شکاند.

کاردانەوەکان: دەستبەسەرکردنی  ئیمامئۆغلو، کاردانەوەی گەورەی لە تورکیا لێکەوتەوە، بە ملیۆنان خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقامەکان، گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر لە شارەکانی تورکیا بە تایبەت ئیستەنبووڵ دروست بووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ