دەستبەسەر بارێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت

شەیری بکە لە:
دەستبەسەر بارێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت

دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر

ئاڤا نیوز



هێزە ئەمنییەکانی سووریا دەست بەسەر بارێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا دەگرن، کە بەنیاز بووە بهێنرێتە عێراق و بازرگانەکانیشیان دەستگیر دەکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی هەفتەیەکەدا ئەمە دووەمین باری ماددەی هۆشبەرە کە دەستی بەسەردا دەگیرێت، هەفتەی ڕابردووش وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکدا گرت کە لە سووریاوە بە خاکی تورکیادا هاتبووە نێو عێراق و ماددەی هۆشبەری تێدا بوو.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: پارێزگای حەلەب لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی ڕایگەیاند، بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی حەلەب، دەستیان بەسەر بارێکی گەورەی ماددەی هۆشبەردا گرت کە لە ڕێگەبوو بەرەو عێراق و ئەو کەسانەش دەستگیرکران کە هەوڵی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکانیان دەدا.

 

لە لایەکی دیکەوە: یەکشەممەی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی عێراق دەستبەسەرداگرتنی تۆنێک و 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەبی کەپتاگۆنی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر و سلێمانی ڕاگەیاند، کە ئەویش لە سووریاوە بە خاکی تورکیا هاتبووە نێو عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ