
کاریگەری ڕووداوەکانی ئیستەنبووڵ لەسەر ئابووری تورکیا، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ڕووداوەکانی ئەم دواییەی گۆڕەپانی سیاسی تورکیا و دەستبەسەرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ جارێکی دیکە تورکیا دەخاتە بەردەم مەترسی گەورەی ئابووری.
لەکاتێکدا بەر لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکان و بەرزبوونەوەی نادڵنیاییەکان هەریەک لە پێنوێنی مەترسییەکان (CDS)ی 5 ساڵە، سێکتەری بانکی، لیرەی تورکی و بازاڕی پشکەکان گۆرانکاری گەورەیان بەخۆیەوەبینی. بەڵام دوای هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانی چەند گۆرانکارییەک لە کابینەی حکومەت لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پێنوێنی مەترسییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەشێکی دیکەی سێکتەرە ئابوورییەکان گۆرانکاری و پێشکەووتنی ئەرێنیان تۆمارکرد.
ئێستا لەگەڵ دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبووڵ جارێکی دیکە نادڵنیایی و مەترسییەکان ڕوو لە زیادبوونن. ئەگەر پێشهاتەکان بەمشێوەیە بەردەوام بن کاریگەرییە نەرێنییەکان زیاتر دەبن و پێشهاتی نەرێنی و بەربەستی نوێ دێنە بەردەم ئابووری تورکیا.
دیارترین ئەم گۆرانکارییە ئابوورییانەی لەماوەی هەفتەی رابردوو لە ئابووری تورکیا روویاندا ئەمانەن:
پێنوێنی پێوانەکردنی مەترسییەکان: پێنوێنی سی دی ئێس (CDS)ی 5 ساڵە لە تورکیا جارێکی دیک بەرزبوویەوە بۆ سەرووی 300 خاڵ و بەدیاریکراوی 328 خاڵی بنەڕەتییە. ئەمەش بەرزترین ئاستی پێنوێنەکەیە لە دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی مانگی ئازاری ساڵی 2024 لەو وڵاتە. ئەم پێنوێنە بە یەکێک لە پێوانە سەرەکییەکان دادەنرێت بۆ هەڵسەنگاندی ئاستی مەترسییەکان لە وڵاتدا، بەرزبوونەوەی بەشێوەیەکی نائاسایی هۆکارە بۆ دوورکەووتنەوەی وەبەرهێنان و کەمبوونەوەی سەرمایەی بیانی لە وڵات و هۆکاریشە بۆ زیادبوونی تێچوونی قەرزەکان. تەنها لەماوەی هەفتەی رابردوو CDSی 5 ساڵەی تورکیا نزیکەی 66 خاڵ بەرزبووەتەوە.
سەرچاوە: Bloomberg
بۆرسە ئیستەنبووڵ: لە یەکەم رۆژی دەستبەسەرکردنی ئیمامئۆغلو مامەڵەکردن لە پێنوێنی BIST-100 وەک پێنوێنی سەرەکی لە بۆرسەی ئیستەنبووڵ دوو جار لەسەر یەک وەستێنرا، ئامانج لەمە کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەم دابەزینە خێرایە بوو کە بەهۆی ڕووداوەکانەوە ڕووبەڕووی بۆرسە بوویەوە. دوای ئەمە مامەڵەکردن لە بازاڕەکە کرایەوە، بەڵام دوێنێ هەینی جارێکی دیکە بۆ دووجاری لەسەر یەک بازنەی وەستانەکانی بڕییەوە دوای ئەوەی بە ڕێژەی لەسەدا 5 و لەسەدا 7ی یەک لەدوای یەک دابەزی. رۆژێک بەر لە رووداوەی دەستبەسەرکردنی ئیمامئۆغلو پێنوێنی BIST-100 لە ئاستەکانی 10813 خاڵدا بوو، بەڵام لە کۆتایی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیە دابەزی بۆ ئاستەکانی 9000 خاڵ. ئەمەش نزمترین ئاستە لە دوای 20ی تشرینی دووەمی 2024.
سەرچاوە: Investing.com
سێکتەری بانکی تورکیا: پێنوێنەکانی سێکتەری بانکی تورکیا دوای رووداوەکان پاشەکشەی بەرچاوی تۆمارکردووە. بەشێوەیەک دابەزینی هەفتانەی پێنوێنی بانکەکان لەسەدا 26ی تێپەڕاند، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گەورەترین زیان لە دوای قەیرانی ساڵی 2000 لە تورکیا. لە ئێستادا پێنوێنەکە دابەزیوە بۆ 12375 خاڵ. ئەم پێنوێنە کاتێک دادەبەزێت کە ناسەقامگیری سیاسی و نادڵنیایی بەرز دەبێتەوە و قازانجی کۆمپانیا و بانکە بەشدارەکان دادەبەزێت. ئەمە هۆکارە بۆ نەمانی متمانەی دەرەکی و وەبەرهێنەرانی بیانی، هەروەها هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی تێچوونی قەرزەکان.
سەرچاوە: Investing.com
هەڵاوسان: هەڵاوسان وەک یەکێک لە فاکتەرە ئابووریە گرنگەکان نزیکەی دە ساڵە کاریگەری نەرێنی بەرچاوی لەسەر ئابووری تورکیا دروستکردووە. بەشێوەیەک بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و نرخەکان بەشێوەیەکی نائاسیی لە بەرزبوونەوەدان. ئەمە بووەتە هۆی زیادبوونی خەرجیە تایبەت و گشتییەکان و حکومەت ناچارە بۆ رێگەگرتن لەم بەرزبوونەوە نائاساییەی هەڵاوسان رێگەی جیاواز بگرێتەبەر. دیارترینیان بەرزکردنەوەی رێژەی سووی بانکی و بەرزکردنەوەی مووچەی بنەڕەتی و سیاسەتی ئابووری توند بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکان. بەتایبەت لە ماوەی ساڵی رابردوو دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنە ناوەخۆییەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، حکومەت هەوڵی بەرچاویدا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئابووری، بەڵام هەر بارودۆخێکی هاوشێوەی ئێستای ئەو وڵاتە کاریگەرییە نەرێنییەکان زیاتر دەکات و ریسی حکومەت دەکاتەوە بە خوری. ئەگەر حکومەت بەخێرایی ئەم بارودۆخە کۆنترۆڵ نەکات ئەوا جارێکی دیکە هەڵاوسان دەبێتەوە مژاری سەرەکی لەو وڵاتە و جارێکی دیکە حکومەت ناچاری بریاری هاوشێوەی بەرزکردنەوەی رێژەی سووی بانکی و مووچە و توندترکردنی سیاسەتی نەختی دەکاتەوە.
سەرچاوە: TradingView
رێژەی سووی بانکی: سووی بانکی یەكێکە لە چەکە کاریگەرەکان بەدەستی بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان. دوای هەڵبژاردنەکانی ناوەخۆی ئەو وڵاتە لە ئازاری 2024، بانکی ناوەندی بەمەبەستی دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسان و پاراستنی سەقامگیری لە بەهای لیرەی تورکی بەردەوام بوو لە بەرزکردنەوەی رێژەی سووی بانکی, تاوەکو گەیشتە 50٪ و بۆ ماوەی 9 مانگ لەم ئاستەدا مایەوە. لە مانگی 12ی ساڵی 2024 هەنگاو بە هەنگاو دەستیکرد بە دابەزاندنی رێژەکە و لە ئێستادا لە 42.5٪ جێگیرکراوە. ئەوەی گرنگە لێدوانەکانی بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی و خەزێنەی ئەو وڵاتەن کە ئاماژە بەوە دەکەن سیاسەتی توندی بانکی ناوەندی بەردەوام دەبێت تاوەکو دەگەنە سەقامگیری ئابووری و کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان. چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی داهاتووی بانکی ناوەندین کە لە 17 ی مانگی نیسان ئەنجام دەدرێت.
لە ئەگەری بەردەوامبوونی بارودۆخەکان بەمشێوەیە، شارەزایان پێیان وایە بانکەکە ناچار دەبێت بە دووبارە بەرزکردنەوەی رێژەکە بۆ ئەوەی بتوانێت رێگە لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بگرێت و پارێزگاری لە بەهای لیرەی تورکی بکات. لە خراپترین بارودۆخیدا رێژەکە بەمشێوەیەی ئێستا لە ئاستەکانی 42.5٪ بە جێگیری دەهێڵێتەوە. لەبەر ئەوەی مانگی شوبات بەهۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان نەیتوانی رێژەکە دابەزێنێت، بەڵام لە کۆبوونەوەی مانگی ئازار بە کەمکردنەوەی 250 خاڵی بنەڕەتی رێژەکەی دابەزاند بۆ 42.5٪، لەلایەکی دیکەوە رێژەی قەرزدانی شەوانە (REPO) بەرزکردەوە بۆ 46٪ ، ئەمانە هۆکارن بۆ ئەوەی بە وریاییەوە لە مانگی داهتوودا مامەڵە لەگەڵ رێژەکەدا بکات.
سەرچاوە: TradingView
لیرەی تورکی: یەكێکی دیکە لە کاریگەرییەکان دابەزینی بەهای لیرەی تورکییە لە ماوەی چوار رۆژی رابردوو بەشێوەیەکی نائاسیی. ڕێک دوای بریاری دەستبەسەرکردنی ئیمامئۆغلو بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزی بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی و بە گەیشتنی بۆ 42 هەزار لیرە لە بازاڕی ئازاد ریکۆردێکی مێژووی تۆمارکرد. دوای ئەوە لە هەمان رۆژ گەڕایەوە بۆ ئاستەکانی سەرووی 3800 لیرەی تورکی و هۆکارەی ئەم دابەزینە خێرایەش بەگوێرەی بلومبێرگ دەگەرێتەوە بۆ فرۆشتنی 10 ملیار دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی تورکیا بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی بەهای لیرە.
سەرچاوە: TradingEconomics
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
نووسینگەی سیستانی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە 25 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژران
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ڕاژە ڕەزامەندنی لەسەر دامەزراندنی 1880 پلەی وەزیفی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
حووسییەکان مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تەنیا لە مانگی دووی ئەمساڵ نزیکەی 6 هەزار و 400 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون
47 خولەک لەمەوپێش
سێ پڕۆژە لە 'چالاکیی کاتژمێری زەوی' لە هەڵەبجە ڕادەگەیێندرێن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک مەیموونەکەی هەولێر دەکڕێتەوە و دەیباتە باخچەی ئاژەڵان
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی ڕووخساری دوو کەشتیوانە ئەمریکییەکە گۆڕانکاریان بەسەر داهاتووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک گەورەترین پارک دروست دەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش