لەدایکبوونی چەند گرووپێکی نوێی چەکداری و دڵنیاییەکانی بەغدا بۆ واشنتن
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

چەکدارانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەگەڵ ئاڵای ئەمریکا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕاگەیاندنی پێکهێنانی چەند گرووپێکی نوێی چەکداری لە عێراق کێشە بۆ ئەو وڵاتە دەنێتەوە و بەغداش دڵنیایی دەداتە واشنتن.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی هەفتەیەکدا، پێکهێنانی سێ گرووپی نوێی چەکداری لە عێراق ڕاگەیێنرا کە پێشتر ناویان نەبووە، لەبارەی ڕووداوەکانی سووریا و یەمەن قسەیان کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە "گرووپە چەکدارەکان" بەنیازن هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بۆ دڵنیاکردنەوەی واشنتن، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا، بەڵێنەکانی بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دووپات کردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە نێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، "سەرلێشێواوی" لەناو هاوپەیمانێتیەکەدا هەیە سەبارەت بە پەیامە "نیگەرانکەرەکان" کە ئێستا بڵاو دەبنەوە.
ئەم پەیامانە پەیوەندی بە ڕووداوەکانی ناوچەکەوە هەیە کە لەگەڵ هەڵمەتی ئەم دواییەی ئەمریکا لە دژی حووسییەکان سەریهەڵدا.
دوای حووسییەکانی یەمەن نۆرەی ئێران دێت
بەگوێرەی پەیامەکان، پێشبینی ئەوە دەکرێت ڕەنگە ڕووداوەکان "بەم زووانە پێچەوانە ببنەوە" و ئۆپەراسیۆنەکان بەرەو ئێران بگۆڕدرێن، گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش ئەو "باوکە ڕۆحیەیان" لەدەست بدەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو پەیامە بە عێراق گەیێنراوە کە ڕەنگە هێرشی داهاتوو دوای یەمەن ئاراستەی تاران بکرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئێران ڕەتیکردەوە لەگەڵ واشنتن بگات بە لێکتێگەیشتن.
سەرچاوەکان پێیانوایە لەوانەیە ئەمە ببێتە هۆی ڕووخانی میحوەری مقاوەمە، بەمەش گرووپە چەکدارەکانی عێراقییەکان بەبێ باوکی ڕۆحی دەمێننەوە ئەگەر بێت و هێرشی سەربازی بکرێتە سەر تاران.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم سیناریۆیە وای لە هەندێک سەرکردەی سیاسی کردووە پێشنیازی دامەزراندنی "دەوڵەتێکی شیعی" بکەن کە نۆ پارێزگای عێراق لە خۆبگرێت.
لێدوانی فەرمی: سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشوو، میسال ئالووسی پێیوایە ئەگەری ڕەتکردنەوەی پەیامەکەی ترەمپ لەلایەن ڕێبەری باڵای ئێرانەوە دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕێکی گەورە لە ناوچەکەدا.
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران هەر جۆرە دانوستانێکی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند "فشارەکانی ئەمریکا تەنیا بۆ لاوازکردنی ئێرانە نەک بۆ گەیشتن بە هیچ ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە."
لە لایەکی دیکەوە: هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراقیش لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند "دەترسم پەیامەکەی ترەمپ بۆ تاران تەنیا بەهانەیەک بێت بۆ ئەوەی گڵۆپی سەوز بدات بە ئیسرائیل بۆ لێدانی ئێران."
ڕاگەیاندنی سێ گرووپی نوێی چەکدرای لە عێراق
لە ماوەی هەفتەیەکدا، پێکهێنانی سێ گرووپی نوێی چەکداری لە عێراق ڕاگەیێنرا کە پێشتر ناویان نەبووە، لەبارەی ڕووداوەکانی سووریا و یەمەن قسەیان کرد.
هەندێک ڕاپۆرت هەن لەسەر زاری هەندێک سەرچاوەوە کە تاوەکو ئێستا پشتڕاست نەکراونەتەوە، باس لەوە دەکەن گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەستیان لەو ئاژاوەیەی سووریادا هەبێت.
سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەی مەدای ڕاگەیاند، لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە دابەشبوون، هەندێک لایەن هەن پشتیوانی لە بیرۆکەی دەستوەردان لە سووریا و پشتیوانیکردن لەیەمەن دەکەن.
ترس لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی سووریا
سەرچاوەکەی ڕۆژنامەی مەدا کە سیاسەتمەدارێکی نزیکە لە "چوارچێوەی هەماهەنگی"، ئاماژە بەوە دەکات پاڵنەرەکانی ئەم لایەنانە لە ترسی دووبارەبوونەوەی ئەو ڕووداوانەیە کە لە دیمەشق ڕوویاندا، یان ڕوودانی سیناریۆیەکی هاوشێوە لە عێراق، یان هەڵگیرسانی پێکدادان لەسەر سنوور وەک ئەوەی ئێستا لە لوبنان ڕوودەدات.
پێشتریش نوری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیب ئەهلی حەق هۆشدارییان لە دووبارەبوونەوەی "سیناریۆی سووریا" لە عێراق دابوو.
ڕووخاندنی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع
ڕاپۆرتەکان باس لە بوونی "ژوورێکی ئۆپەراسیۆن لە نەجەف" دەکەن بە ئامانجی ڕووخاندنی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع لە سووریا.
ئەم ژوورە سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان، بەرپرسانی سەربازیی سووری سەر بە بەشار ئەسەد لەخۆ دەگرێت.
دوو ڕۆژ لەمەوبەریش پێکهێنانی بزووتنەوەیەکی چەکداری لە عێراق ڕاگەیێنرا کە داوای کردەوەی خۆکوژی دەکات بۆ ئازادکردنی سووریا.
لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا، حکومەت دەستگیرکردنی گرووپێکی چەکداری نوێی ڕاگەیاند بە ناوی "پێکهاتەی عەلی جەماوەری"، کە تۆمەتباربوون بە چەوساندنەوەی خەڵکی سووریا لە عێراق.
ئەم پەرەسەندنانە دوای "ناڕەزایی شیعەکان" هات بەرامبەر سەردانەکەی ئەم دواییەی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ عێراق.
ئەوەی لەبارەی ئەرکی "ژووری ئۆپەراسیۆن لە نەجەف" بڵاو دەکرێنەوە، لەوانەیە ئێستا ئەرکەکانیان فراوانتر بێت، بە ڕێنماییەکانی تاران، بۆ گوشار خستنە سەر ئەمریکا لەبارەی حووسییەکان.
لێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە "گرووپە چەکدارەکان" بەنیازن هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەڕەشە لەو "ڕێککەوتنە" دەکەن کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لەگەڵ حکومەتدا ئەنجامدرا.
پێش چەند ڕۆژێکیش پێکهێنانی گرووپێکی نوێی چەکداری لە عێراق بەناوی "کەتیبەکانی هاواری قودس" ڕاگەیێنرا، گرووپەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند لە وەڵامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکان لە یەمەن، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج.
تا ئێستا گرووپە چەکدارە ناسراوەکانی وەک "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا" و "نوجەبا" خۆیان لە دەستوەردان لە ڕووداوەکانی ئێستای ناوچەکە پاراستووە، تەنیا لە ڕێگەی دەرکردنی ڕاگەیێنراوەوە سەرکۆنەی ئەو ڕووداوانەی یەمەن دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ هەنگاوێکی تووندوتیژ ڕابگەیەنن.
سەرهەڵدانی چەند گرووپێکی نوێی چەکداری هەڕەشە لە تێکدانی دانوستانەکانی نێوان گرووپە چەکدارەکان و حکومەتی عێراق دەکات و ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە کە لەوانەیە بارودۆخەکە بگەڕێنێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم.
دڵنیاییەکانی بەغدا بۆ واشتنتن
بۆ دڵنیاکردنەوەی واشنتن، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران بەڵێنەکانی بۆ پاراستنی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بۆ ئەمریکا دووپاتکردەوە. ئەمەش لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا.
لەلایەن خۆشییەوە فەرهاد عەلائەدین، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕایگەیاند "پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتن ئەرێنین و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق هەوڵی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دەدات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هەڕەشەکانی ترەمپ دەرئەنجامی مەترسیداری دەبێت
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
زانکۆی هارڤارد خوێندنی بێبەرامبەر بۆ بەشێک لە قوتابییان دابین دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەک تۆن و 170 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بن گڤیر وەک وەزیری ئاسایشیی نیشتیمانی ئیسرائیل دەستنیشان دەکرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆكارەكانی زیادبوونی تەڵاق لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
17 ئازار
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
17 ئازار