ئێران: هەڕەشەکانی ترەمپ دەرئەنجامی مەترسیداری دەبێت

شەیری بکە لە:
ئێران: هەڕەشەکانی ترەمپ دەرئەنجامی مەترسیداری دەبێت

ئاڵای وڵاتی ئەمریکا و ئێران

ئاڤا نیوز

 

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان نامەیەکی تایبەت ئاراستەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات. 

 

وێنە گەورەکە: ئەمیرسەعید ئیراڤانی، باڵیۆز و نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکی بەپەلەدا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش، هۆشداری لە دەرئەنجامی مەترسیدار دەدات لە ئەگەری بەردەوامی هەڕەشە و تۆمەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و تۆمەتبارکردنی بە هۆکاری پشێویەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی بڵاوکراوە فەرمیەکانی ئێران لە نامەکەی نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، نیگەرانی و هۆشداریی ئێرانی بۆ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش خستۆتەڕوو، هەڕەشەکانی ئەمریکای بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیڕەوی ناوخۆی نەتەوەیەکگرتووەکان ناوزەند کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا ئیراڤانی هۆشداریی تووندی داوە لە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و بە هۆکاری دەرئەنجامی مەترسیداری بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی جیهان ناوزەند کردووە.

 


باکگراوند: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئێرانی تۆمەتبار کرد بە پشتیووانی لە حوسییەکانی یەمەن و لە ئەگەری بەردەوامی تاران، هەڕەشەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ