هەرێمی كوردستان بەشداری لە بوونیادنانەوەی سووریا دەكات

شەیری بکە لە:
هەرێمی كوردستان بەشداری لە بوونیادنانەوەی سووریا دەكات

د. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەکێتی ئەوروپا

ئاڤا نیوز

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی كۆمیسیۆنی ئەوروپا، نوێنەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە برۆكسڵ، بەشداری لە كۆنفراسێكی تایبەت بە ئاییندە و بوونیادنانەوەی سووریا دەكات.

چیرۆكی سەرەكی: لە برۆكسڵی پایتەختی بەلجیكا، كۆنفرانسێك بە دەستپێشخەریی یەكێتیی ئەوروپا لە بارەی ئاییندە و بوونیادنانەوەی سووریا بەڕێوەدەچێت، وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا، وڵاتانی دراوسێی سووریا، بانكی نێودەوڵەتی و سندووقی دراوی نێودەوڵەتی تێیدا بەشدارن، لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی كۆمیسیۆنی ئەوروپا، د. دلاوەر ئاژگەیی بە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری كرد.

هۆكارە زانراوەكان: ڕۆڵی کاریگەری هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە و ئاستی نێودەوڵەتی، ئەو سیاسەتە هاوسەنگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیڕەوی دەكات بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری، هۆکاری بانگهێشتکردنی هەرێمی کوردستان بوو بۆ ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتیيە.

بۆچی گرنگە: لە کۆنفرانسەکەدا نەخشەڕێگه‌ی بوونیادنانەوەی سووریا لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتیيه‌وه‌ تاوتوێ کرا و لایەنە بەشداربووەکان بۆچوونی خۆیان بۆ ئایيندەی ئه‌و وڵاته‌ خستەڕوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ