سێ بڕیار لە حکومەتەوە لەبارەی مووچە و دامەزراندن و سزای هاتووچۆ

شەیری بکە لە:
سێ بڕیار لە حکومەتەوە لەبارەی مووچە و دامەزراندن و سزای هاتووچۆ

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە نێوان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و فەرسەت ئەحمەد، وەزیری داد

ئاڤا نیوز

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرا و لەمیانەدا سێ بڕیار لە بەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستان دران.

وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ چوارشەممە 19-3-2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، كۆبووەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ناوەڕۆكی ڕاگەیێنراوی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەم سێ بڕیارەی خوارەوە لە بەرژەوەندیی خەڵك دران.

- ئەنجوومەنی وەزیران لە پێناو یارمەتیدانی هاووڵاتیان، بە کۆی دەنگ پێشنیازەکەی وەزارەتی ناوخۆی سەبارەت بە درێژكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی سزاكانی هاتووچۆی پەسەند کرد و بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی کارکردن بە بڕیارەكە بۆ شەش مانگی دیکە لە 2025/1/1 تاوەکو 2025/6/30.

- ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد کە کاری پێویست بۆ دابینکردنی مووچەی ئەو کەسانە بکات كە لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەت بە هەمیشەیی و گرێبەست دامەزراون، بەڵام مووچەیان بۆ نەبەستراوە و کار بۆ چارەسەرکردنی گرفتی خەرجنەکردنی مووچەکانیان بکات بە گوێرەی ئەو پێشنیازانەی لە لایەن وەزارەتەكەوە لە کۆبوونەوەكە خراونەتەڕوو.

- سەبارەت بە دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژە پزیشكییەكان بۆ ساڵی 2024، ئەنجوومەنی وەزیران، هەر یەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و ئابووری و ئەنجومەنی گشتی ڕاژەی ڕاسپارد کە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە پەیوەندیدا بن، بۆ دامەزراندنی ئەم دەرچووانە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی هاوتای هاوەڵەکانیان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق و ئەنجامی ئەو هەوڵانە بۆ کۆبونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران بخەنەڕوو تا لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئەنجامانە، بڕیاری پێویست سەبارەت بە دامەزراندنیان بدرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ