کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەر کرا

شەیری بکە لە:
کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەر کرا

مامەڵەی فەرمانبەرانی گرێبەست. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کێشەی ئەو فەرمانبەرانەبوو کە پێشتر بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان بە گرێبەست دامەزراون، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا مووچەکانیان پێبدرێت.

وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو ژمارەیەک فەرمانبەر بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان لە دام و دەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بە گرێبەست دامەزرێنران، بەڵام بەهۆی دابیننەکردنی تەرخانی دارایی، ماوەی 7 مانگە هیچ مووچەیەکیان بۆ خەرجنەکراوە.

زانیاریی تایبەت:  لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردرا لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەی ئەو کەسانەی لە مانگی 7ـی 2024 بە گرێبەست دامەزراون خەرج بکرێت و سەرجەم مووچەکانیان وەردەگرن.

ئەمەش بزانە: ئەو فەرمانبەرانە لەسەر میلاکی لە وەزارەتەکانی شارەوانی، تەندروستی، کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی ناوخۆ و چەند وەزارەتێکی دیکە گرێبەستییان بۆکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ